
مەیدانی فرۆشتنی مەڕ و ماڵات
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لە گوندی ئاوباری بناری خۆشک لە گەرمیان 30 سەر مەڕی ھاوڵاتییەک دەدزرێت و ئێستا بکەرانی دزییەکە نەدۆزراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە دوای کاتژمێر دووی شەو، خاوەنی مەڕ و ماڵاتێک لە گوندی ئاوباری خوشک لە سنووری گەرمیان مەڕەکانی لە گوندەکە بەجێدەهێلێت و دەچیتە ماڵەوە لە سەنتەر قەزای دەربەندیخان بۆ ئەوەی پارشێو بکات، لەو کاتە مەڕەکانی لێدزراوە.
لێدوانی فەرمی: سەڵاح حاجی فەتاح، خاوەنی مەڕوماڵاتەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کاتێک مەڕەکانم بەجێهێشت و چوومە ماڵەوە مەڕەکانم ژمارەیان 61 سەر مەڕ بوون، چونکە هەر ئەوەندەم هەبوون، بەڵام کە گەڕامەوە بینیم 30 سەر لە ئاژەڵەکانم نەماون و دزراون، ئێستا تەنیا 31 مەڕم ماوە.
زانیاریی زیاتر: وەک خۆی دەڵێت، سەلاح حاجی سکاڵای تۆمار کردووە بەڵام گومانی لە ھیچ کەسێک نییە، کە ئەو کارەی کردبێت، چونکە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە و نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەم بابەتە دەستگیر نەکراوە بەڵام هێزە ئەمنیەکان خەرێکی بەدواداچونن و لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە بەدوای تۆمەتبارەکان دەگەڕێن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- بیروڕا
- 48 خولەک لەمەوپێش
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 50 بەندکراو لە هەرێمی کوردستان لە جەژن مۆڵەتییان پێدراوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەزاران پەنابەری كورد لە بەریتانیا هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەكەی پرسە ئەمنییەكان تاوتوێ دەكەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری پێشمەرگە لەڕۆژانی جەژن سەنگەرەكانی بەرگری بەسەردەكاتەوە