ئاماری کوژراوانی پێکدادانەکانی سووریا بۆ زیاتر لە 500 کەس بەرزر دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 ئازار

چەکدارانی سوپای سووریا لە لازقییە لە ئامادە باشیدان
ئاڤا نیوز
دوای 48 کاتژمێر لە پێکدادان و هێرشی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سوپا و پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو، ئارامییەکی ڕێژەیی بۆ کەناراوەکانی سووریا گەڕاوەتەوە. لەو ماوەیەشدا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 کەس لە هاووڵاتیانی سڤیل و هێزە چەکدارەکان کوژراون.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان سوپای سووریای نوێ و پاشماوەی چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد لە لازقییە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بە هۆیەوە بە دەیان کەس کوژران.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لانیکەم تا ئێستا کوژرانی 304 هاووڵاتی سڤیل لە ناوچەکانی بانیاس، جەبلە و دەورووبەری، قەرداحە و لازقییە دۆکیومێنت کراون، جگە لە بوونی زانیاریی سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی دیکە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە دیکۆمێنت دەکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری کوژراوەکان لە ڕیزەکانی سوپا و پاشماوەکانی ڕژێم و خەڵکی سڤیل بەرزبووەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی قوربانیان لە ماوەی 48 کاتژمێری ئەو شەڕەی کە لە کەناراوەکانی سووریا سەریهەڵدا بۆ 213 کەس لە ڕیزەکانی سووپا و گرووپە چەکدارەکان بەرزبووەتەوە، ڕەنگە ژمارەکە زیاتریش بەرز ببێتەوە.
- ژمارەی کوژراوان لە ڕێزەکانی وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆی سووریا بەرزبووەوە بۆ 93 چەکدار.
- ژمارەی کوژراوان لە پاشماوەکانی ڕژێم بۆ 120 کەس بەرزبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ڕوانگەی سووری ڕایگەیاندبوو زیاتر لە 155 هاووڵاتی سڤیل لەسەر دەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریی لە پارێزگای لازقییە گوللـەباران کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ پزیشکیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە