ڕووسیا شوێنێکی نزیک سەرۆکی ئۆکراینا بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا  شوێنێکی نزیک سەرۆکی ئۆکراینا بۆردوومان دەکات

سەرۆکی ئۆکرانیا و سێ فەرماندەی سەربازی وڵاتەکە، وێنە: ئای پی نیوز

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا هێرشێکی کوشندەی کردە سەر شاری ئۆدێسای ئۆکرانیا، لەو کاتەدا سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆکوەزیرانی گریک لە نزیک شوێنەکە لە کۆبوونەوەدا بوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشێک بۆ سەر ناوچەیەکی نزیک بەندەری بازرگانیی ئۆدێسا ڕاگەیاند و سوپای دەریایی ئۆکرانیاش هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە.

 

لێدوانە فەرمییەکان: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: “هێرشەکەمان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ناوچەیەکی نزیک بەندەری بازرگانیی ئۆدێسا بووە، سوپای ئۆکرانیا لەوێ درۆنی بەلەم بۆ شەڕ ئامادە دەکات”.

 

لێدوانی بەرامبەر: زێلێنسکی ڕایگەیاند: “هێزی ڕووسیا گوێ نادەن کە داخۆ ئامانجی سەربازی دەپێکن یان مەدەنی، هەر کەسێک بێت لێیدەدەن، تەنانەت ئەگەر میوانی نێودەوڵەتیش بێت”.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی گریک ڕایگەیاند: “لە نزیک خۆمان گوێمان لە دەنگی ئاگادارکەرەوە و تەقینەوە بوو. کاتمان نەبوو خۆمان بکەین بە پەناگایەکدا، ئەزموونێکی سەخت بوو”.

 

زانیاریی زیاتر: هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانێکی ناوچەی بەندەر بووە، پێنج کوژراو و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان