کۆشکی سپی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەکات

شەیری بکە لە:
کۆشکی سپی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەکات

کۆشکی سپی

ئاڤا نیوز

 

کۆشکی سپی ئەو هەواڵانە پشتڕاست دەکاتەوە کە باس لە گفتووگۆ و دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و بزووتنەوەی حەماس دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: ژمارەیەک لە دەزگا میدیایی و هەواڵییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەواڵی گفتووگۆ و دانوستانی ڕاستەوخۆیان لەنێوان ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس بڵاوکردەوە، کۆشکی سپی دوای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، دانوستانەکان بە بەشێک لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە دادەنێت.

 

لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی، گفتوگۆ و دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئیدارەی سەرۆک ترەمپ و چەند بەرپرسێکی حەماس ئەنجامدراوە و پلان هەیە لە داهاتوودا کۆبوونەوە و دانوستانەکان بەردەوام بن.

 

زانیاریی زیاتر: وتەبێژەکەی کۆشکی سپی وتیشی:" ئیسرائیل سەبارەت بە دانوساتانی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و حەماس ئاگادارە و ڕاوێژی پێکراوە."

 

لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا وتەکانی وتەبێژی کۆشکی سپی پشتڕاست کردەوە و ئەوەی ڕاگەیاند کە ئیسرائیل زانیاری سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و حەماس هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: