سوپاسالاری نوێی ئیسرائیل: ئەم ساڵ ساڵی جەنگە‌

شەیری بکە لە:
سوپاسالاری نوێی ئیسرائیل: ئەم ساڵ ساڵی جەنگە‌

ئیال زامیر، سوپاسالاری نوێی ئیسرائیل

 

ئاڤا نیوز

لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی نوێی سوپاسالاری ئیسرائیل لەلایەن ئیال زامیرەوە هەڵوێستی ئیسرائیل بەرامبەر بە غەززە و ئێران ڕووندەبێتەوە.

چی ڕوودەدات: دوای دەست لە کارکێشانەوەی هێرزی هالیڤی، ئیال زامیر بوو بە ژەنەڕاڵی باڵا، سوپاسالاری نوێی ئیسرائیل لە 2025-03-05، بە فەرمی پۆستەکەی وەرگرت هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی چەندین گۆڕانکاری گەورەی لە سوپای ئیسرائیلدا کرد.

لێدوانی فەرمی: ئیال زامیر، سوپاسالاری نوێی ئیسرائیل ڕایگەیاند،'' حەماس گورزێکی سەختی بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا شکستی پێنەهاتووە،  ئەرکەکە هێشتا تەواو نەبووە،  ساڵی 2025 ساڵی جەنگ دەبێت بەتایبەت بۆ غەززە و ئێران''.

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردۆتەوە، سوپاسالاری نوێی ئیسرائیل گۆڕانکارییەکانی پێکهاتەیی لە سوپای ئیسرائیل پەسەند کرد و ساڵی 2025 بە "ساڵێکی شەڕ و بایەخدان بە غەززە و ئێران" دادەنێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: