حەماس وەڵامی هۆشداری و هەڕەشەکەی ترەمپ دەداتەوە

شەیری بکە لە:
حەماس وەڵامی هۆشداری و هەڕەشەکەی ترەمپ دەداتەوە

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە بزووتنەوەی حەماس کرد کە بارمتەکان ئازاد بکات ئەگەر نا ئەمە دەبێتە کۆتایی ئەوان، حەماسیش وەڵامی ئەم هەڕەشەی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، هەڕەشەکەی ترەمپ وەک پشتگیرییەکە بۆ ئیسرائیل.

 

چی ڕوودەدات: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی تووندی ئاراستەی حەماس کرد و ڕاگەیاند، ئەمە دوایین هۆشدارییە بۆ ئەوان، پێویستە بارمتەکان ئازاد بکەن ئەگەر نا جەهەنەم دەستپێدەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و ڕایگەیاند،  پێنجشەممە هەڕەشەی دووبارەی ترەمپ لە دژی فەلەستینییەکان، پشتیووانی کردنە لە ئیسرائیل ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بەرەو دواوە دەبات، هاوکات ئیسرائیل بەمە [ هەڕەشەکەی ترەمپ] دەتوانێت گەمارۆ و برسیکردنی خەڵکی غەززە چرتڕبکاتەوە.

 

باکگراوند: لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە - ئیسرائیل کە لە 19-1-2025 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئیسرائیل دەستی بە گەمارۆیەکانی کرد و ئەو هاوکارییە مرۆییانەی ڕەوانەی کەرتی غەززە دەکران ڕاگیران، تاوەکو ئێستا قۆناغی دووەمی ئاگربەست دەستیپێنەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: