وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیسرائیل دەیەوێت سووریای نوێ لەسەر بنەمای ناناوەندێتیی بەڕێوەبچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 ئازار

ئاڵای هەریەک لە وڵاتی ئیسرائیل و سووریا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، ئیسرائیل دەستیکردووە بە لۆبیکردن لە ئەمریکا بۆ لاوازکردنی حکومەتی سووریا.
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل دەیەوێت حکومەتی سووریا پارچەپارچە و لاواز بێت و بۆ ئەمەش لای ئەمریکا پێشنیازی کردووە کە سووریای نوێ لەسەر بنەمای ناناوەندێتیی بەڕێوەبچێت.
بابەتە ستراتیژییەکان: هاوکات ئیسرائیل داوایکردووە ئەمریکا ئاسانکاری بکات بۆ مانەوەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا تا ببنە هۆی لاوازیی سووریا.
ئەو مانەیەی دەیگەێنێت: لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل نیگەرانیی ئەوەی لا درووست بووە کە سووریای نوێ ببێتە سووریایەکی یەکگرتوو و بەهێز، بە پێچەوانەی سووریای سەردەمی ئەسەد کە بە هۆی دیکتاتۆری و ناکۆکییە تائیفییەکان و شەڕی ناوخۆوە سووریایەکی لاواز بوو.
لەلایەکی دیکە: ئیسرائیل هەروەها لە دەستڕۆیشتووییەکانی تورکیا لە سووریا نیگەرانە، بە تایبەت کە بە هۆی شەڕی غەززەوە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزیی زۆریان تێکەوتووە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئیسرائیل، دەسەڵاتی ئیسلامییەکانی سووریا بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێت، هەر بۆیە دەیەوێت حکومەتی سووریا لاواز بکات و بۆ ئەمەش داوای کردووە باشووری سووریا لە چەک دابماڵرێت و هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ درووزەکان ڕاگەیاندووە و یەک ملیار دۆلاری بۆ پشتیوانیکردن لە درووزەکان تەرخان کردووە تاوەکو درووزەکان ڕازی بکات بەوەی حکومەتی نوێی سووریا ڕەت بکەنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ پزیشکیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە