لیژنەی وزەی پەرلەمان: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەغدا چاوەڕێی وەڵامی ئەنقەرەیە
- بزنس
- 5 ئازار

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بە گوتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرجەم ڕێوشوێنەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئامادەن، بەڵام بەغدا چاوەڕوانی دوایین وەڵامی ئەنقەرەیە.
وێنە گەورەکە: سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتوون، چاوەڕێی وەڵامی تورکیان.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، وەزارەتی نەوت لیژنەیەکی تایبەتمەندی بۆ دڵنیابوونی بۆری نەوت لە خورمەڵەوە تاوەکو سنووری تورکیا ڕەوانەی زاخۆ کردووە. سەرجەم ڕێوشوێنەکانیش بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەن، بەڵام بەغدا چاوەڕوانی دوایین وەڵامی ئەنقەرەیە.
دەشڵێت، تاوەکو ئێستا دیدگا ڕوون نییە بە تایبەت دوای ئەوەی بە گوێرەی بڕیاری دادگای پاریس تورکیا پابەند کرا ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار بە عێراق بدات، چونکە پێشێلی بڕیاری هێڵی بۆری گواستنەوەی کردووە کە لە ساڵی 1973ـەوە واژۆکراوە. بۆیە دیار نییە کە تورکیا پابەند دەبێت ئەو بڕە پارەیە بە عێراق دەداتەوە یان نا.
زانیاریی زیاتر: دانوستاندن لە نێوان هەردوو وڵات لە بارەی قەرز و شایستەی کۆمپانیاکان بەردەوامە، بە تایبەت دوای ئەوەی لە یاسای بودجەدا سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەرکراون، بۆیە ئێستا هەناردەکردنەوەی پێویستی بە تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز هەیە تاوەکو ئەو کێشەیە بە تەواوی ڕیشەکێش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەزاران پەنابەری كورد لە بەریتانیا هەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوودانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دەروازەکانی عێراق: لە دوو مانگدا داهاتمان زیاتر لە 400 مليار دينار بووە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات