
دیمەنی کەرتی غەززە لەکاتی بەربانگ کردنەوە
ئاڤا نیوز
لووتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە کۆتاییهات و تیایدا لوتکەکە پشتیووانی خۆی بۆ پڕۆژەی میسر تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەربڕی، کە 53 ملیار دۆلاری پێویستە و پێنج ساڵیش دەخایەنێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە بە بەشداری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لوتکەی نائاسایی عەرەبی بەڕێوەچوو و تیایدا پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ چۆڵکردنی غەززە ڕەتکرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبیدا بڕیاردرا پڕۆژەکەی میسر ببێتە پڕۆژەی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە و دۆزی فەڵەستین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکەی میسر و لوتکەی عەرەبی:
- پارێزگاری لە مافی خەڵکی فەڵەستین دەکەین بۆ مانەوەی لەسەر خاکەکەی.
- لیژنەیەک لە کەسانی فەڵەستینی بێلایەن بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لە قۆناغی ڕاگوزەر پێکدەهێنرێت کە ماوەکەی شەش مانگە.
- لەو ماوەیەدا شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە دروست بکرێت.
- ئاوەدانکردنەوەی غەززە 53 ملیار دۆلار و پێنج ساڵ دەخایەنێت.
- لە دوو ساڵی یەکەمدا 200 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لە پرۆژەکەی میسردا هاتووە، قۆناغی یەکەم 20 ملیار دۆلاری پێویستە، قۆناغی دووەمییش 30 ملیار دۆلاری دەوێت کە دروستکردنی 200 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکە و فڕۆکەخانەی غەززە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ دروستکردنی بەندەری بازرگانیی و ناوەندی تەکنەلۆژیی و هۆتێل لە نزیک کەناراوەکانی غەززە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی پلانەکە، وادەی دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی غەززە پەیوەستە بەو پارەیەی بۆی دابین دەکرێت، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت هێزی ئاشتیپارێز لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا جێگیر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم