
نمایشی بەرەی مقاوەمە لە عێراق
ئاڤا نیوز
دامەزراندنی بەرەیەکی نوێ بەناوی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە سووریا "ئولی بەئس" ڕادەگەیێنرێت و ئامانجیشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات لە ژێر ڕۆشنایی نەبوونی ئەو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە پێشتر سوریایان بەڕێوەبردووە.
وێنە گەورەکە: گرووپەکانی سەر بە مقاوەمی ئیسلامی لە وڵاتانی عەرەبی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، تاران ئەو گرووپانە لە سیاسەتی دەرەکی و هەرێمایەتی خۆیدا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە ستیراتیژییەکانی خۆی بەکار دەهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمی ئیسلامی لە سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی یەکخستنی ڕیزەکانە لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکە دەبنەوە، ڕاگەیاندنی ئەم بەرەیەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتانەی ئەم دواییەدایە کە سووریا بەخۆیەوە بینیوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لەسەر زاری فەرماندەی گشتیی بەرەکەوە بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێکی سرووشتی و ڕەوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ دابەشکردن و برسیکردن و کۆچپێکردنی زۆرملێ لە وڵاتەکە دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە:
- ئەم بەرەیە لە هەناوی گەلی سووریا هاتووەتە دەرەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات لە ژێر ڕۆشنایی نەبوونی سوپای عەرەبی سووری و ئەو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە پێشتر سوریایان بەڕێوەبردووە.
- فەرماندەی گشتیی بەرەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی گەڕاندنەوەی شکۆمەندیی نیشتمان و پاراستنی لە تیرۆر و داگیرکارییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ پزیشکیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە