
دیمەنی سڵاوێکی سەربازی کچە دەرچووێکی کۆلێژی سەربازی قەڵا چوالان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچوونیدا (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەرگای وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی بۆ دەرچووانی بەكالۆریۆس دەکاتەوە و ئەوانەی ئارەزوویان هەیە دەتوانن لەڕێگەی ئەپلیكەیشنێكەوە كە لە ماڵپەڕی ئاڤا نیوز دانراوە، فۆرم پڕبكەنەوە.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی پێشمەرگە، ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقی بڵاوكردووەتەوە كە كۆلێژی سەربازی هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولی 89ـی شیادن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس، هەركەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت لەڕێگەی لینكی فۆرمی تایبەتەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ داواكاری پێشكەش بكات كە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات تاوەكو ڕۆژی 7-3-2025.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق،
- ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات، تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 26 ساڵ بێت و كارمەندانی سوپاش تا تەمەنی 28 ساڵی ڕێگەپێدراوە.
- هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بن و لەڕووی لەشڕێكییەوە گونجاو بن و هیچ نەخۆشییەكی ترسناك و زگماكییان نەبێت، جگە لە چەند مەرجێكی دیكە.
بەستەری پێشكەشكردنی داواكاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کریستیانەکان لە دهۆک مەراسیمی جەژنی ئەکیتۆ دەگێڕن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دادەخات