
چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس، وێنە: NBC NEWS
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس وەڵامی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دوورخستنەوەی بزووتنەوەکە لە قۆناغی داهاتووی غەززە و ناچارکردنی بە دەستبەرداربوون لە چەک دەداتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای داواکاری جەدعون سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ دوورخستنەوەی حەماس لە قۆناغی داهاتووی غەززە و دەستبەرداربوونی لە چەک وەک مەرجی بەردەوامی ئاگربەست و جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی جەنگ لە غەززە، بزووتنەوەی حەماس دەستبەرداربوون لە چەک بە هێڵی سور ناودەبات.
لێدوانی فەرمی: سامی ئەبو زوهری، سەرکردە لە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند:" هەر قسەیەک دەربارەی دەستبەرداربوون لە چەک بێ مانایە، دەستبەرداربوون لە چەک بۆ بزوتنەوەی حەماس و گرووپە چەکداریەکانی دیکەی غەززە هێڵی سورە."
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا بە بڕیاری بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەموو ڕێگاکان بۆ غەززە داخراون و ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هیچ هاوکارییەکی مرۆیی بۆ شارەکە نادرێت و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای کردنەوەی ڕێگەکان و دەستپێکردنەوەی گفتووگۆ بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم