
کۆبوونەوەی کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ وەزیر و ستافی بەرگری وڵاتەکەی. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەی حکومەتەکەی دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی بەریتانیایە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کیەر ستارمەر و جۆن هیلی وەزیری بەرگری لەگەڵ ئەندامانی پیشەسازی بەرگری وڵاتەکەیان کۆبوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو حکومەتی بەریتانیا بەڵێنیدا بودجەی بەرگری وڵاتەکەی بە ڕێژەی 2.5%ـی لە ساڵی 2027 زیادبکات.
لێدوانە فەرمییەکان:
کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەی حکومەتەکەی ئاسایش و سەلامەتی گەلی بەریتانیایە، ئەرکی یەکەمی سەرۆکوەزیرانە و ئەرک و بەرپرسیارێتییەکە کە لەڕادەبەدەر بە جددی کاری بۆ دەکەن بەتایبەتی لەم کاتەدا کە دۆخی ئەوروپا و جیهان ناجێگیرە، پێکەوە کاردەکەن بۆ دابینکردنی ئاسایشی بەریتانیا و ئۆکراینا و جیهان.
جۆن هیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بودجەی بەرگری زیاد دەکەن بۆ بەرزترین ئاستی خۆی و ئەمەش گەورەترین زیادکردنی بودجەی بەرگرییە لە دوای جەنگی ساردەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەسەر ئاستی ئەوروپا وڵاتان دەستیانکردووە بە زیادکردنی بودجەی بەرگرییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی ڕوو لە وڵاتەکانیان دەکەن، هەروەها زیادکردنی هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراینا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای ئازاکردنی توێژەرێکی ئیسرائیلی لە عێراق دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم