هێڵی ئینتەرنێتی ژێر دەریای سوور دەکەوێتە مەترسییەوە

شەیری بکە لە:
کێبڵێکی هێڵی ئینتەرنێت - وێنە:The Week

کێبڵێکی هێڵی ئینتەرنێت - وێنە:The Week

ئاڤا نیوز

 

ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەریکە کیێبڵە گرنگەکانی هێڵی ئینتەرنێتی ژێر دەریای سوور بخاتە مەترسییەوە.

 

وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە نیگەرانیی لەبارەی  پچڕانی کێبڵە گرنگەکانی هێڵی ئینتەرنێتی ژێر دەریای سوور دروست بووە، ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆردوومانە مووشەکییەکانی سەر کەشتییەکانی ئەو هێڵە، هەڕەشەیە لەسەر هێڵەکانی ئینتەرنێتی جیهان.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو هێڵانە  17% ئینتەرنێتی جیهان و 90% ئینتەرنێتی نێوان ئاسیا و ئەوروپا پێک دەهێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: تیم سترۆنگ، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای TeleGeography گوتی: ئەو کێبڵانەی ژێر دەریای سوور زۆر گرنگن. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کێبڵانە ساڵانە بەهۆی شەپۆلی ئاوی دەریاکان و ڕاکێشانی لەنگەرەکان ساڵانە، 100 جار تووشی پچڕان دەبن.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: داتاکانی کۆمپانیای سیکۆمی تایبەت بە دابینکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی ئەفریقایە، زیانەکانی کێبڵی کۆمپانیاکەیان لە ژێرەوەی دەریای سوور، لە ئاوەکانی یەمەن لە قووڵایی نزیکەی 650 پێ ڕوویداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: