
فرۆشیارێکی چەک لە کاتی تاقیکردنەوەی پارچە چەکێک
ئاڤا نیوز
لە عێراق میکانیزمی تۆمارکردنی چەکی هاووڵاتییان لە ماڵەکانیاندا تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، تاوەکو ئێستاش هەزاران سەرۆک خێزان ناوی خۆیان بۆ تۆمارکردنی چەک لە وەزارەتی ناوخۆ نووسیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیوا مەنسوور عەلی سوڵتان، یاریدەدەری بریکاری کاروباری پۆلیس لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: پرۆسەی کڕینەوەی چەک لە هاووڵاتییان لە پالتفۆڕمی "ئۆر" بەردەوامە، هاوکات تاوەکو ئێستاش تۆمارکردنی چەکی هاووڵاتییان لە ماڵەکانیاندا لەلایەن سەرۆک خێزانەکانەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 35 هەزار کەس، پرۆسەکەش تاوەکو 31-12-2025 بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەزار چەکی مۆڵەتپێنەدراو لە ساڵی 2024 دەستیان بەسەردا گیراوە، هاوکات 32 هەزار چەک لە وەزارەتە مەدەنییەکان وەرگیراونەتەوە، هەروەها ملیۆنەها کەلوپەل، تەقەمەنی، سەدان مووشەک و بۆمبی نەتەقیو دەستیان بەسەردا گیرا، ئێستاش کارەکان بەردەوامن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی بەناوی "لیژنەی کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی چەک" پێکهێناوە بۆ وەرگرتنەوەی چەک لە هاووڵاتییان و پێدانی مۆڵەت بۆ هەڵگرتنی چەک، لە ساڵی ڕابردوودا دوو قۆناغی تەواو بوو و قۆناغی سێیەم لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و دوو ساڵ دەخایەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات