ڕووسیا: ئەگەری پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ ناتۆ هەیە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: ئەگەری پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ ناتۆ هەیە

ژمارەیەک سەرباز و تانکی ڕوووسی. وێنە: cnbc

ئاڤا نیوز

 

لە کاتێکدا ژمارەی ئەندامانی ناتۆ زیاتر دەبن، ڕووسیا پەرە بە هێزەکانی دەدات و خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئامادە دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕووسیا نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ناوچەکانی جەمسەری باکوور دەربڕیوە؛ بۆ خۆئامادەکردنیش هێزەکانی لە باکوور و ڕۆژئاوا زیاتر دەکات و ئامادەیی سەربازیی بەهێزتر دەکات، چونکە ئەگەری پێکدادانی سەربازی لە نێوان ڕووسیا و ناتۆ لە ئارادایە.

 

لێدوانی فەرمی: سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: "ئەم هەنگاوەی ڕووسیا دوای ئەوە دێت کە ناتۆ لەڕێگەی بەئەندامبوونی فینلەنداوە هێزەکانی خۆی لە نزیک باکووری ڕووسیا زیاتر کردووە".

 

ئەمەش بزانە: بەئەندامبوونی هەر یەکە لە فینلاندا و سوێد لە ناتۆ ناڕەزایی ڕووسیای لێکەوتەوە و بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی دەزانێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان