کۆمپانیای مێتا: کێشەکەمان چارەسەر کرد

شەیری بکە لە:
کۆمپانیای مێتا: کێشەکەمان چارەسەر کرد

لۆگۆی کۆمپانیای مێتا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

دوای وەستانی پلاتفۆرمەکانی کۆمپانیای مێتا لای بەشێک لە بەکارهێنەران، پاش زیاتر لە کاتژمێرێک بەکارکەوتنەوە و فەیسبووکیش داوای لێبووردن دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ نزیکەی 500,000 ڕاپۆرتی نەکرانەوەی هەژماری فەیسبووک و نزیکەی 70,000 ڕاپۆرتی نەکرانەوەی هەژماری ئینستاگرام لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی مێتاوە تۆمارکرا و بەکارهێنەران نەیاندەتوانی بچنە نێو ئەکاونتەکانیان.

 

لێدوانی فەرمی: ئاندی ستۆن، گوتەبێژی کۆمپانیای مێتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' نووسی: "ئاگاداربووین لەوەی بەکارهێنەران توشی کێشە ببوون و دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانمان نەدەگەیشت".

 

دوای چارەسەربوونی کێشەکە، پەیجی فەیسبووک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک داوای لێبووردنی لە بەکارهێنەران کرد و ڕایگەیاند: "گەڕاینەوە... تیمەکانمان هەوڵی چارەسەری تەواوەتی کێشەکە دەدەن".


زانیاریی زیاتر: ثرێدز کە ڕکابەری تویتەری جارانە، بە هەمانشێوە تووشی کێشە بوو و هەندێک لە بەکارهێنەران نەیاندەتوانی هەژمارەکانیان بکەنەوە، واتسئاپیش کە سەر بە خێزانی مێتایە، کێشەی نەبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان