کابینەکەی ترەمپ ئامادەیە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات

شەیری بکە لە:
کابینەکەی ترەمپ ئامادەیە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وێنە: ABC

ئاڤا نیوز

 

دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی 5ـی نۆڤمبەر، دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا، لەو چوارچێوەیەدا ناوی سەرجەم ئەو کەسانە دیاریکراوە کە لە کابینەکەی ترەمپ دەسەڵاتییان پێدەدرێت.

 

چی ڕوودەدات: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بە دەستنیشانکردنی بروک ڕۆڵینز، وەک وەزیری کشتوكاڵ تەواوی پێکهاتەی کابینەکەی یەکالاکردووەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەگەڵ دەستنیشانکردنی ڕۆڵینز بۆ ئەم پۆستە ڕایگەیاند، ''ئەرکی پاراستنی جوتیارانی ئەمریکا دەگرێتە ئەستۆ کە بڕبڕەی پشتی وڵاتەکەمانن''. 


زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆڵینزی تەمەن 52 ساڵ،  لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا وەک بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سیاسەتی ناوەخۆ کاریکردووە، ترەمپ ڕۆڵینز، وەک کەسێکی گونجاو دەستنیشانکرد کە دەتوانێت لە بواری کشتوكاڵ خزمەت بکات.

 

زانیاریی زیاتر: بە دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی وەزیری کشتوکاڵ تەواوی کاندیدەکانی کابینەی نوێ ترەمپ کۆتاییهات، لە 25 ـی کانونی دووەمی ساڵی 2025 ئیدارەی نوێ ترەمپ بە فەرمی دەستبەکاردەبێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: