سەربازێکی خانەنشینکراوی ئەمریکا بە سیخوڕیکردن تۆمەتبار دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەربازێکی خانەنشینکراوی ئەمریکا بە سیخوڕیکردن تۆمەتبار دەکرێت

سەربازێکی ئەمریکی. وێنە: the star

ئاڤا نیوز

 

کارمەندێکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، زانیاریی نهێنی لەبارەی لەشکرکێشییە سەربازییەکانی ڕووسیا بە ژنێکی ئۆکراینی داوە و داواکاری گشتیی ویلایەتی نیبراسکاش تۆمەتباری کردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دەیڤید فڕانکلین سلەیتەر، تەمەنی 63 ساڵە و مقەدەمی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکایە، زانیاریی نهێنی سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا لە مانگی شوبات تاوەکو نیسانی 2022 بۆ ئۆکراینا ناردووە و لەسەر ئەم کارە تۆمەتبار کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: دواکاری گشتیی ویلایەتی نیبراسکا لەبارەی ئەو کەیسەوە ڕایگەیاند: " سلەیتەر زانیارییەکانی بۆ ئافرەتێک ناردووە کە لە ئۆکراینا دەژیت، لەڕێگەی ئیمەیڵ و پلاتفۆرمەکانی نامەناردنی ئۆنلاینەوە، پەیوەندییان هەبووە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان