
گەیشتنی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەسەر داوای عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی سەردانی تارانی کرد و بڕیارە چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.
وێنە گەورەکە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای سەردانی بۆ تورکیا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ بە سەردانێک و لەسەر داوای عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تاران و بڕیارە لەسەر بابەتی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و هاوکاری نێوان دوو وڵات قسە بکەن. هاوکات گفتوگۆ لەبارەی پلانی کاری هاوبەشی گشتگیر بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە میانی سەردانەکەی بۆ ئێران، چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت وەک هاوکاری بازرگانی و ئابووری و جێبەجێکردنی پڕۆژە هابەشەکان دەربارەی وزە و پرسە نێودەوڵەتییەکانی وەک بارودۆخی سووریا و یەمەن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی لەبارەی سەردانەکەوە نووسیویەتی: پێدەچێت لاڤرۆڤ بەنیاز بێت داوای هەڵوێستەکانی تاران بکات بۆ ئەوەی لە میانەی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا هەڵوێستیان بەرز بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانەی لاڤرۆڤ لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە گۆڕانکاریدایە.
باکگراوند: دوایین جار، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە 23ـی تشرینی یەکەمی 2023 سەردانی تارانی کرد، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی میکانیزمی ڕاوێژکاری هەرێمی "3+3" بۆ باشووری قەوقاز (ئەرمەنستان، ئازەربایجان، گورجستان، ئێران، ڕووسیا و تورکیا).
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم