سەرۆکی هەنگاریا ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ واژۆ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەنگاریا ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ واژۆ دەکات

ئاڵای ناتۆ. وێنە: ankasam

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی نوێی هەنگاریا بڕیاری ئەندامبوونی سوێدی لە ناتۆ واژۆ کرد و بە فەرمی سوێد بووە 32ـیەمین ئەندامی ناتۆ.

 

چیرۆکی سەرەکی: تورکیا زیاتر لە ساڵێک بوو ئەندامبوونی سوێدی لە ناتۆ دواخستبوو، 26ـی شوبات پەرلەمانی هەنگاریا ئەندامبوونی سوێدی لە ناتۆ پەسەند کرد، ئێوارەی ئەمڕۆش سەرۆکی هەنگاریا واژۆی لەسەر ئەندامبوونی سوێد کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ماڵپەڕی تۆماش شویۆک، سەرۆکی هەنگاریا ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک تۆماش بڕیارێکی واژۆ کرد کە ئەنجوومەنی نیشتمانی لە 26ـی شوباتی ئەمساڵ لەبارەی بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ دەریکردبوو".

 

زانیاریی زانیاتر: زیاتر لە دوو سەدەیە سوێد لەڕووی سەربازییەوە بێلایەن بوو، بەڵام لەمەودوا بە پەیمانی واشنتنەوە پابەند دەبێت و بە فەرمی دەبێتە 32ـیەمین ئەندامی ناتۆ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان