
دۆناڵد ترەمپ و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، سزاکان زیاتر لە 30 کەس و کەشتیی پەیوەست بە ئێران دەگرنەوە، لە نێویاندا سەرۆکی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانیش هەیە کە بەهۆی دەڵاڵی فرۆشتن و ناردنی نەوتەوە سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، دەیەوێت سەرجەم سەرچاوە داراییەکانی ئێران وشک بکات، تەنانەت هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و قەدەغەکردنی کڕینی غاز لەلایەن عێراقەوە لەو وڵاتە بەشێکن لە ڕێککارەکان، نایەوێت بەهیچ جۆرێک هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئێران لە عێراق سوودمەند بێت و لەم رێگەیەوە دۆلاری دەست بکەوێت، هەموو ئەمانەش لەپێناو یەک شتن، کەمکردنەوە و سنووردارکردنی چالاکییە سەربازییەکانی.
لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت: ئێران بۆ فرۆشتنی نەوت و دابینکردنی بودجەکەی پشت بە تۆڕێکی سێبەر دەبەستێت کە لە کۆمەڵێک کەشتی و دەڵاڵ پێکدێت، لەبەرامبەردا ئەمریکا سوود لە هەموو ئامرازە بەردەستەکانی وەردەگرێت بۆ سنووردارکردن و بەئامانجگرتنی هەموو ئەو لایەنانەی سوود بە ئێران دەگەیێنن بەتایبەت لەڕووی نەوتەوە، هەر کەسێک مامەڵە لەگەڵ نەوتی ئێران بکات، ڕووبەڕووی سزاکان دەبێتەوە.
- ئێران تاوەکو ئێستا سیاسەتێکی جیاواز و سەرکەوتووانەی هەبووە و پشتی بە هاوکێشەی ئاڵۆز بەستووە.
- ئێران تۆرێکی لە دەرەوەی وڵاتەکەی پێکهێناوە، لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر نەوتی گواستووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دیپلۆماتکارێکی باڵای ئێران دەڵێت، ئێران مانگی یەکی ئەمساڵ لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی ئەوروپی، لەوانە ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە سویسرا کۆبوونەوەی کردووە و گفتوگۆکانیش بونیاتنەر بوون، ئەمە لەکاتێکدایە زۆربەی سزاکانی ئەو وڵاتە بههۆی بەرنامە ئەتۆمییەکانی بەسەریدا سەپێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای ئازاکردنی توێژەرێکی ئیسرائیلی لە عێراق دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم