وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: کێشەی دانپێدانانی زانکۆ تایبەتەکان چارەسەر دەبێت
- کوردستان
- 23 شوبات

بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە بەرامبەر کشاندنەوەی دانپێدانان بە پێنج زانکۆی ئەهلی لە کەرکووک و مووسڵ، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دانپێدانانی بە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق لە نووسراێکدا لە ڕۆژی 15-01-2025 دەریکردووە، تێیدا هاتووە، "بڕیاردرا دانپێدانان بە زانکۆ و کۆلێژە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دانپێدانی بە بەشێک لە زانکۆ تایبەتەکانی کەرکووک و موسڵ هەڵوەشاندووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دان بە زانکۆ تایبەکانی عێراق بنێت، ئەگینا ئەو بڕیارەیان بەردەوام دەبێت و دان بە زانکۆ و کۆلێژە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان نانێن.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئەم کێشەیە نراوە و لە گفتوگۆ و پەیوەندیداین لەگەڵیان بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشەیە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بڕیاری دانپێدان بە زانکۆکانی؛ جەعفەری سادق، قەلەم، کیتاب، نور و حەدبا لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک هەڵوەشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
فیدان و عێراقچی تاوتوێی دانوستانەکەی عومان دەکەن
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر نۆ هەزار زەوی تاپۆکران
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکۆکین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر نۆ هەزار زەوی تاپۆکران
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکۆکین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواچوونی ئاڤا جووتسایدی گەڕەکێک قیڕتاو دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆتاییهات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکێک دەکات