لۆگۆی هەژماری من
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاڕاستەی فراوانکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی دەنێت و کار لەسەر ئەوە دەکرێت، کە فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی هەژماری بانکیان هەبێت و لەڕێگەی ئامێرەکانی ATM پارەکانیان وەرگرن.
وێنە گەورەکە: بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، حکومەت بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجتاڵیکردن و لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەربگرن و تا ئێستا پرۆسەکە لەکەرتی گشتیی بەردەوامە و دوای ئەوە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی، "ئامادەکاریی پێویست بۆ ئەوە کراوە فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش لەنێو پڕۆژەی هەژماری من تۆماربکرێن و کارتی بانکیان هەبێت، دوای ئەوەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەڕێژەیەکی زۆر باش تۆمارکران دەست بەوانەی کەرتی تایبەتیش دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: کار لەسەر ئەوەش دەکرێت ئامێری پارەدان (POS) زیاد بکات لە فەرمانگە حکومییەکان، فرۆشتگا، بەنزینخانە دەرمانخانە، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی کاش کەمتر بێتەوە و کارتی بانکی تەنیا بۆ ڕاکێشانی پارە نابێت، بەڵکو دەبێتە هۆکارێکیش بۆ نەهێشتنی پارەی کاش.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆسەکە تۆمارکردووە و 370 هەزاریان کارتیان وەرگرتۆتەوە، بۆ مووچەی مانگی یەک 275 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە ڕێگەیەوە مووچەکانیان وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان