ئەمریكا توانا ئەتۆمییەكانی زیاتر دەكات

شەیری بکە لە:
ئەمریكا توانا ئەتۆمییەكانی زیاتر دەكات

وێنە- AFP

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بە نیازە ئاستی ئامادەیی توانا ئەتۆمییەکانی بەرزبکاتەوە، لەدوای ئەوەی ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا باسی لە مەترسی ململانێی ئەتۆمیی کرد.


لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: هیچ هۆکارێک نابینین بۆ گۆڕینی ئاستی ئامادەیی توانا ئەتۆمییەکانمان، ئەمریکا بەنیازی ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراینا نییە.


باکگراوند: ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، لە 29ی شووباتی ئەمساڵ ڕایگەیاند: نەیارانی ڕووسیا دەبێت لەبیریان بێت کە ڕووسیا خاوەنی چەکێکە کە توانای لێدانی هەموو ئامانجێکی هەیە، پووتین هۆشداریدا لەوەی کە دەرئەنجامەکانی ململانێیەکە ترسناکتر دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

بۆچی گرنگە: زیاتربوونی هەڕەشەی جەنگ بە چەکی ئەتۆمی زیاتر ئارامیی و ئاسایشی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: