بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە دەریای ئیجە ژمارەیەک کۆچبەر خنکان

شەیری بکە لە:
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە دەریای ئیجە ژمارەیەک کۆچبەر خنکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە نێو دەریادا، سەرچاوە: nieman reports

ئاڤا نیوز

بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و لەناویشیاندا سێ منداڵ هەیە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت کە ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و  ژمارەیەکیش ڕزگار کراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند:

- بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نوقم بووە، بە هۆیەوە شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 27 کۆچبەری دیکەشیان رزگارکراون.

- لە ناو ئەو شەش کەسەی کە گیانیان لە دەستداوە سێ منداڵی تێدابووە.

زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو 27 کەسەی کە رزگار کراوە، بەتۆمەتی بە قاچاخبردنی ئەو پەنابەرانە دەستگیرکراوە، تاوەکو ئێستاش ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە دیاری نەکراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەردەوام هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عێراق، ئێران، ئەفغانستان، پاكستان و سووریا لە ڕێگەی دەریای ئیجەوە بە نایاسایی دەرۆن بۆ ئەوەی بگەنە ئەوروپا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ