
لیوا ڕوکن هۆشمەند حهیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە - لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، بەڵێنی هاوكارییەكانی وڵاتەكەی لە بواری پزیشكیدا بۆ هێزی پێشمەرگە دەدات.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ 19-2-2025، لیوا ڕوکن هۆشمەند حهیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد و لە دیدارێكدا باس لە پەرەپێدانی كەرتی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە كرا.
بابەتە ستراتیژییەكە: وەزارەتی پێشمەرگە لەچوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی، مەبەستیەتی كەرتی تەندروستی پێشبخات، لەو دیدارەدا، هاوکارییەکانی وڵاتی ئەڵمانیای لە بواری پزیشکی بۆ هێزی پێشمەرگە، کار و پرۆژەکانی داهاتووی تیمی سەربازيی سوپای ئەڵمانیا لە بواری مەشق و ڕاهێنان، پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ كراون.
لێدوانی فەرمی: لیوا ڕوکن هۆشمەند حهیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان لەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: پشتیوانی و پشتگیریی هاوپەیمانان و تیمی سەربازيی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەكی گشتی، گرنگیدانی زیاتر بە بواری پزیشکی بەتایبەت؛ کاری لەپێشینەی وەزارەتی پێشمەرگەیە و بۆ ئەمەش چاوەڕوانی زیاترمان لە هاوكاری و هەماهەنگیی دۆستانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 چرکە لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
20 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت