هاتووچۆی سلێمانی دەنگۆی لابردنی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی ڕەت دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی سلێمانی دەنگۆی لابردنی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی ڕەت دەكاتەوە

یەکێک لە کامێراکانی تیژڕۆیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

هاتووچۆی سلێمانی دەنگۆی لابردنی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی لەسەر ڕێگای دووكان-تاسڵوجە و تاسڵوجە-ڕاپەڕین ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت، بەشێك لە كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی تەنها بۆ چاككردنەوە لێكراونەتەوە.

 

وێنە گەورەكە: دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لێكردنەوەی کامێراکانی ڕێگای دوکان – تاسڵوجە لەلایەك و شەقامی نێوان تاسڵوجە - ڕاپەڕین لەلایەكی دیكەوە لە بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەكان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، بەشێك لە ئامێر و كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچیی تیژڕۆیی پێویستیان بە چاككردن یاخود گۆڕین هەیە بۆیە بەشێوەیەكی كاتی لێكراونەتەوە بەمەبەستی سیانەكردنییان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاتووچۆی سلێمانی دووپاتی دەكاتەوە، لەهەر شوێنێك كامێرایان دانابێت، بڕیاری دانانی هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو شوێن هەیە كامێراكان بە سیستمی نوێ و جۆری كامێرای پێشكەوتووتر لەڕووی كوالێتییەوە دادەنرێن.

 

زیان و لێكەوتەكان: بڵاوكردنەوەی ئەوجۆرە دەنگۆیانە وادەكات بەشێك لە شۆفێران وا تێبگەن كە چیتر كامێرا نەماوە و خێرایی لێخوڕین زیاد دەكەن، ئەوەش جگە لەوەی دووچاری سزای پێبژاردنیان دەكات، مەترسی ڕووداوی هاتووچۆش زیاد دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: