عەلی نەبی، ئەو پێشمەرگەیەی یەکەم فیشەکی ڕاپەڕینی تەقاند

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بڕیاربوو ڕۆژی حەوتی ئادار ڕاپەڕین دەستپێبکات، بەڵام تەقاندنی یەکەم گولـلە لەلایەن عەلی نەبی لە 5ـی ئاداری ساڵی 1991، ئەوی وەکو سیمبولی ڕاپەڕین و ڕانیەشی وەکو دەروازەی ڕاپەڕین ناساند.


ئێستا پەیکەری عەلی نەبی لەسەر مۆنیۆمێنتی شەهیدان وەکو ڕەمزی ڕاپەڕین دانراوە. لەم فیچەرەدا شۆڕش عەلی لەو شوێنەی باوکی یەکەم گولـلەی ڕاپەڕینی تەقاند، باسی کاتی ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕین دەکات و چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە.

دواتر
عائیشە خدر، خێزانی شەهید عەلی نەبی، باسی خۆئامادەکردنی عەلی نەبی دەکات بۆ ڕاپەڕین و هۆکارەکەی ئاشكرا دەکات بۆچی پێش بڕیاری سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی کەوتووە .

ئەو ڕادیۆیەی عەلی نەبی بۆ گەیشتنی هەواڵ و نهێنییەکانی دەستپێکردنی ڕاپەڕین بەکاری دەهێنا، هێشتا لای هاوژینەکەی پارێزراوە، یادگارییەکانی بۆ هاوژینەکەی بوونەتە ڕەمزێک و لە ماڵەکەیدا هەڵیگرتوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ