
تابلۆی سنووری شارەوانی بەردەڕش
ئاڤا نیوز
دوای بە دواداچوونی ئاڤا لەسەر دیاردەی دزینی محاویلە و کێبلی کارەبا لە قەزای بەردەڕەش، دوو هاونیشتیمانی دەستگیرکران. هەردوو هاووڵاتییەکەش خەڵکی ناحیەی ڕۆڤیان لە قەزای بەردەڕەش.
لێدوانی فەرمی: مەنهەل موەفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت کە هەندێک هاونیشتمانی لەسەر زەوی کشتوکاڵی سەرقاڵی دزینی محاویلە و کێبڵی کارەبان، ڕاستەوخۆ ئاسایشمان بۆ شوێنەکە نارد، دوو هاونیشتمانییەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ دێریان لەلا بووە.
زانیاریی زیاتر: هەردوو هاونیشتمانییەکە کە ئاسایشیان بینووە هەڵاتوون، بەڵام ئاسایش دوایانکەوتن و دوای 30 خولەک توانییان هەردوو کەسەکە لە ناحیەی دارەتوو دەستگیر بکەن. دوای دەستگیرکردنیان دەرکەوتووە پێشتر کێبڵ و محاویلەیەکی زۆریان دزیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئەوە چوارەم حاڵەتی دزینی محاویلە و کێبلی کارەبایە لە سنووری قەزای بەردەڕەش ڕووبدات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کریستیانەکان لە دهۆک مەراسیمی جەژنی ئەکیتۆ دەگێڕن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دادەخات