کرێملین: ڕوسیا ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەتۆمییەکانی ئێران

شەیری بکە لە:
کرێملین: ڕوسیا ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەتۆمییەکانی ئێران

یەکێک لەناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

 

میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، مۆسکۆ ئامادەیی خۆی بۆ پشتیووانی تەواوی خۆی بۆ  تاران لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەکانی ڕادەگەیەنێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی تاس بە پشتبەستن بە دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، دەستپێکردنی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا کاریگەری لەسەر هاوکارییەکانی مۆسکۆ بۆ  تاران نابێت.

 

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ،  وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند: مۆسکۆ ئامادەییە پشتیوانی پێویست بۆ تاران پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دابین بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران بەرگری لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەکات و هیچ سازشێک نادات لەو بارەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی بەرنامە  ئەتۆمییەکەیەتی سەڕەرای هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ ڕێگریکردن لە پەرەپێدانی ئەو بەرنامەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: