عەلی خامنەیی: هیچ نیگەرانی هەڕەشەکانی دوژمن نین

شەیری بکە لە:
عەلی خامنەیی: هیچ نیگەرانی هەڕەشەکانی دوژمن نین

عەلی خامنەیی ڕێبەری گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

عەلی خامنەیی ڕێبەری گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتانی زلهێز ڕاهاتوون ئیرادەی خۆیان بسەپێنن و ناوچەکان داگیربکەن.

وێنە گەورەکە: هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێران و لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ  سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵکی غەززە لە لایەن وڵاتانی عەرەبی، کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی ڕێبەری گشتی ئێران ڕایگەیاند:

٠ ئەمڕۆ هیچ نیگەران نین سەبارەت بە بەرگریی سەخت یان هەڕەشە سەربازییەکانی دوژمن، ئێران خاوەنی توانایەکی بەهێزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە هەڕەشانە، لە ئاستێکی بەرزدا ئاسایش بۆ گەلەکەی دابین دەکات.

٠ وڵاتانی زلهێزی خۆبەزلزان ڕاهاتوون کە ئیرادەی خۆیان بسەپێنن و دەڵێن ئەم شوێنەمان پێ بدە و ناوی ئەو شوێنە بکەنە سەر ناوی ئێمە.

٠ ئەو وڵاتانە کردارەکانیان زۆر خراپ  و قێزەونن، تاڵانکردنی سامانی گەلان یەکێکە لە تاوانە گەورەکان کە لەلایەن زلهێزە خۆبەزلزانەکانەوە ئەنجامدراوە،  لە سەرووی هەمووان ئەمریکا و ئیسرائیل.

باکگراوند: دۆخی ئێستای ناوچەکە ناڕوونە و ئیسرائیل دەیەوێت چیتر دەسەڵاتی حەماس لە غەززەدا نەمێنێت و ئەمریکاش دووپاتیکردووەتەوە کە پاڵپشتی هەر هەنگاوێک دەکات ئیسرائیل بیگرێتەبەر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: