
کۆمەڵێک مینی هەڵگیراوە. وێنە - ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ناوچە جیا جیاكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك، سەدان مین و پاشماوەی جەنگیی نەتەقاو لەناودەبردرێن.
وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆر لە خاکی هەرێمی کوردستان، لەكاتی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران مینڕێژ كراوە، مەزەندە دەكرێت ڕووبەرەكەی 776 کیلۆمەتر دووجا بێت، تا ئێستاش 520 کیلۆمەتر دووجا پاککراوەتەوە و 256 کیلۆمەتر دووجا ماوە، کە دەکاتە نزیکەی سێ هەزار کێڵگەی مین، لەماوەی 34 ساڵی ڕابردووشدا، نزیكەی 14 هەزار هاووڵاتی بەهۆی مین گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیكەش برینداربوون یاخود کەمئەندام بوونە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگای گشتیی كاروباری مین، ئەمڕۆ دووشەممە 2025-02-17، بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانى، لە بناری چیای سورێن، ژمارهيهك مين و تهقهمهنى لەناوبرد، لەلایەکی ديكهوه لە شارهدێى خدرانی شارۆچكهى دووکان 16 مين و تهقهمهنى له زەویی هاووڵاتييهك دەرکەوتبوون، لەلایەن دەزگای مینەوە سەرجەمیان لەناوبران، هەروەها لە گوندی قەفاری سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیريش ژمارهيهك گولـلههاوهن گواسترانهوه بۆ شوێنێكى پارێزراو، به مهبهستى لهناوبردنيان. له دهۆکيش، لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین و تەقەمەنی، زیاتر لە 260 مین و تەقەمەنی لەناوبران.
باکگراوند: بەگوێرەی ڕێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی کە عێراق واژۆی لەسەر کردووە، بازرگانیکردن بە مین و کۆگاکردنی قەدەغەیە، هەروەها دەبێت تاوەکو ساڵی 2028 خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە مین و تەقەمەنی پاک بکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێکدا 975 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژی خێزانیی لە عێراق هەڵدەکشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
19 شوبات
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
19 شوبات
لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
19 شوبات
مێتا لایڤەکانی فەیسبووک دەسڕێتەوە
19 شوبات
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن