دوو هاوسەر لە هێرشی "ڕەوە گورگێک" لە گۆمی فيڵاو ڕزگار دەکرێن

شەیری بکە لە:
دوو هاوسەر لە هێرشی "ڕەوە گورگێک" لە گۆمی فيڵاو ڕزگار دەکرێن

دیمەنێک لە گۆمی فێلاو. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دوو هاوسەر لە گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان،  لەلایەن ڕەوە گورگێک گەمارۆ دەدرێن، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕزگار دەکرێن. شایەتحاڵێکیش دەڵێت گورگ نەبوون و تورگ بوون.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-02-16 دوو هاوسەر  بەمەبەستی گەشت و مانەوە لەهەولێرەوە چوونەتە گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان و ویستوویانە شەو بمێننەوە، لەلایەن ڕەوە گورگێک دەورەدراون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی چۆمان بە هانایانەوە چوون و لە مەترسی ڕزگارکراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند: دوای ئاگادار کردنەوەی  تیمەکانمان لەسەر هەبوونی مەترسی لەسەر دوو هاوسەر لە گۆمی فێڵاو، دەست بەجێ تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان چوون بۆ بەهاناوەچوونیان و ڕزگارکردنیان بەهاوکاری تیمێک لە پۆلیسی فریاکەوتنی چۆمان.

لەلایەکی دیکەوە: شایەتحاڵێک لە چۆمان بە ئاڤای گوت: ڕاستە چۆمان ناوچەیەکی شاخاوییە، بەڵام گۆمی فێڵاو لە ئاوەدانی نزیکە، بۆیە دەوروبەری هیچ گورگێکی لێ نییە، تورگ لە نزیک شوێنی مانەوەی دوو هاوسەرەکە لوورەلووریان کردووە و ئەوانیش ترساون، بەگشتیش تورگ پەلاماری مرۆڤ نادەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ