ئیسرائیل باڵیۆزەکەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بانگهێشت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل باڵیۆزەکەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بانگهێشت دەکاتەوە

کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل پێیوایە نەتەوەیەکگرتووەکان چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکانی حەماس کردووە و باڵیۆزی خۆشی لەو ڕێکخراوە بانگهێشت دەکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، چەکدارانی حەماس هێرشێکیان کردە سەر ناوچەیەکی مەدەنیی ئیسرائیل، ژمارەیەک کەسیان بە دیل گرت و ژمارەیەک کەسیشیان کوشت.

 

لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "فەرمانم بە باڵیۆزەکەمان لە نەتەوەیەکگرتووەکان  کردووە، بۆ راوێژکردن  بگەڕێتەوە ئیسرائیل، چونکە ئەو ڕێکخراوە هەوڵدەدات پێشێلکارییە سێکسییەکانی چەکدارانی حەماس لەکاتی هێرشەکەی مانگی ئۆکتۆبەر پەردەپۆش بکات".

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەتیدەکاتەوە هەوڵی شاردنەوەی هیچ ڕاپۆرتێکی درابێت لەبارەی ئەو دەستدرێژیانەی کە لەلایەن حەماسەوە ئەنجامدراون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ