بۆ جاری سێیەم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 16-01-2024، وەفدێکی باڵای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە وادەیەکی نوێ دیاری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: "ئەگەر وادەی هەڵبژاردن دیاری بکرێت، کۆمیسیۆن باشتر دەتوانێت پلانی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابڕێژێت". جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
ئەوەشی گوت، "شاندی کۆمیسیۆن و شاندی هەرێمی کوردستان، بە ڕێککەوتن لەسەر بنەما یاسایی، هونەریی، ئیداریی و داراییەکان بڕیار لەسەر وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دەدەن."
بۆچی گرنگە: تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هاتووە، واتا زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هیچ جوڵەیەک لە پەرلەمانی کوردستان نییە. لە کاتێکدا بڕیار بوو 01-10-2022 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، کۆمسیۆن و ژمارەی کورسیی پێکهاتەکان، لایەنەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا نەکرا.
وێنە گەورەکە: دابیننەکردنی بودجەیەکی پێویست بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆن، یەکێک بووە لە گرفتەکان کە بەهۆیەوە سەرەتای ئەمساڵ بە نووسراوێک ڕوونیکردەوە کە ناتوانێت لە کۆتایی مانگی شوبات هەڵبژاردن بەڕێوە ببات، هاوکات ڕۆژی 12-12-2023، ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاریدا به گواستنهوهی بڕی 25 ملیار و 460 ملیۆن و 851 هەزار دینار لە یەدەگی فریاگوزاری لە چوارچێوەی بودجەی تهرخانكراوی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بودجەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
هۆکارێکی دیکە سکاڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە لە دادگەی فیدڕالیی عێراق لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسیی کۆتاکان ناڕەزایە، دوای دووجار دواخستن بڕیارە ڕۆژی 21-01-2024 دادگەی فیدراڵی کۆ ببێتەوە و ئەم پرسە یەکلایی بکاتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 03-01-2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە نووسراوی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە کە ناتوانێت لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردن بەڕێوە ببەن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشتر ڕۆژی 25-02-2024ـی دیاریکردبوو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەربەستە سیاسی، تەکنیکی، دارایی و یاساییەکان ڕێگر بوون لەوەی هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار