
دیمەنی ناو پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر، ئاشكرای دەكات كە لە ماوەی 20 ساڵدا ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر لە 3%ەوە بووەتە 20%، ئاماژە بە ئەوەش دەدات كە چیمەن لە ڕێژەی سەوزاییدا هەژمار ناكرێت.
وێنە گەورەكە: هەرچەندە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە تایبەتمەندەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە هەڵمەتی نەمامچاندن و بەشێك لە هاووڵاتیانیش لە چاندنی نەمام و دروستكردنی باخچە لەبەردەم ماڵەكانیان هاوكارن، بەڵام تاوەكو ئێستا ڕێژەی سەوزایی لە ئاستی پێویست نییە، ئەمە سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر پاڵاوگەی نایاسایی و كارگەی سەرپێچیكار و مۆلیدە كە كاریگەریی ڕاستەوخۆیان بۆ پیسكردنی ژینگە و كەمكردنەوەی سوودەكانی سەوزایی هەیە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- زۆر پێوەر هەن كە كاریگەری لەسەر دیاركردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەر شار و دەڤەرێك دەكات، سەبارەت بە هەولێر پێوەری ڕووبەر لەبەرچاو گیراوە، بۆ نموونە چەند درەخت هەیە و تەمەنیان چەندە ئەوانە هەموویان هەژمار دەكرێن، ئێستا بەپێوەری ڕووبەر، ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر 20%.
- ژمارەی دانیشتووان و ئۆتۆمبێل و كارگەكان پێوەر و ڕێژەكان دەگۆڕن، بۆ نموونە شارێك كە دوو ملیۆن كەس تێیدا بژین جیاوازە لەوەی پەنجا هەزار كەس تێیدا بژین، چیمەن هیچ كاریگەرییەكی نییە لەسەر ڕێژەی سەوزایی، بۆیە هەژمار ناكرێت، بەڵكو تەنیا درەخت هەژمار دەكرێت، هەروەها تەمەنی درەختەكانیش كاریگەرییان هەیە و ڕێژەكە دەگۆڕێت.
- ژینگەی هەولێر بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو پیستر بووە، بەڵام لە ڕووی ڕێژەی سەوزاییەوە زۆر زیاتر بووە، 20 ساڵ پێش ئێستا ڕێژەكە 3% بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 20%، تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆ 2.5% ڕێژەكە زیادی كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا سەپاندنی باجی زیادە لەسەر ئەمریکا لادەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان بۆ ترەمپ: هەر هەڵەیەک دەتەوێت، بیکە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێكی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە بەپێ دەچێتە حەج
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سوودانی نووسراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کەرکووک دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای باسکردنی لە ئاڤا چیرۆکە ناخهەژێنەکەی خورماتوو کۆتاییهات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئوتۆمبێلێک لە کۆمپانیای ئیلۆن مەسک دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵقەی یەکەمی پڕۆگرامی ئەملا و ئەولا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنوور لە سنووری سلێمانی 21 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات
10 ئازار
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەزرە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان ڕوودەدات