حووسییەکان هۆشداری لە کۆچپێکردنی دانیشتوانی غەززە دەدەن

شەیری بکە لە:
حووسییەکان هۆشداری لە کۆچپێکردنی دانیشتوانی غەززە دەدەن

چەکدارانی حووسییەکانی یەمەن - وێنە (CNN)

ئاڤا نیوز

حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، ئەگەر پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ کۆچپێکردنی دانیشتوانی غەززە جێبەجێ بکرێت، ئەوا ئەوانیش دەست بە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانیان دەکەنەوە. 

لێدوانی فەرمی: عەبدولمەلیک حوسی، ڕێبەری حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕایگەیاند هێزەکانیان هێرشی نوێ لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەست پێدەکەنەوە، ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ سەر خەڵکی غەززە و بزووتنەوەی حەماس جێبەجێ بکرێن.

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ترەمپ پلانی هەیە دانیشتوانی غەززە بۆ وڵاتانی دەوروبەر، بە تایبەتیش بۆ میسر و ئوردن، بگوازێتەوە و ڕێگەش نەدات جارێکی دیکە بۆ غەززە بگەڕێنەوە. هاوکات دەیەوێت غەززە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا. ئەم پلانەی ترەمپ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی فراوان ڕەت کراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: