ئەمریکا دەست بە دەرکردنی کارمەندانی فیدراڵ دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا دەست بە دەرکردنی کارمەندانی فیدراڵ دەکات

گۆشەیەکی کۆشکی سپی و ئاڵای ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە هاوکاریی لەگەڵ ئیلۆن مەسک، دەرکردنی فراوانی کارمەندانی فیدراڵیی دەستپێکردووە. ترەمپ دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە بەهەدەردانی پارە کەم بکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لە قۆناغی یەکەمدا، ئەو کارمەندانەی کە تازە وەرگیراون و هێشتا لە ژێر تاقیکردنەوەدان، دەردەکرێن. لەم چوارچێوەیەشدا نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بۆ 160 کارمەندی وەزارەتی پەروەردە نێردراوە و تێیدا نووسراە بەردەوامیی کارکردنی ئەوان لەگەڵ بەرژەوەندیی گشتییدا تەریب نییە، بۆیە دەردەکرێن. ترەمپ پێشتریش چەندینجار ڕەخنەی لە وەزارەتی پەروەردە گرتووە و ویستی خۆی بۆ داخستنی وەزارەتەکە نیشان داوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە وەزارەتی پەروەردە، دەرکردنی بەکۆمەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی بزنسە بچووکەکان، بەڕێوەبرایەتیی پشتیوانیی دارایی لە بەکاربەران، بەڕێوەبەرایەتیی هێزی مرۆیی و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیش هەبووە. 

 ئەمەش بزانە: ئیدارەی ترەمپ داوای لە سەرجەم باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان کردووە تا خۆیان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندانیان ئامادە بکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: