كۆمپانیاكانی دلیڤەری پابەند دەكرێن بەرپرسیاریەتیی سەرپێچیی ماتۆڕسوارەكانیان
- کوردستان
- 13 شوبات

بەشێک لەو ماتۆڕانەی کە بۆ کاری دلیڤەری لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری کۆمپانیاکانی دلێڤەری دەکاتەوە، بەرپرسیاریەتی ئەو ماتۆرسوارانە هەڵبگرن كە خواردن بۆ هاووڵاتیان دەگوازنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی سەبارەت بە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن و کارکردنی ماتۆڕسوارەکان دەرکرد.
بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت کارکردنی ماتۆڕسوارەکان:-
یەكەم: پێویستە ماتۆرسوارانی گەیاندنی خواردن، ماتۆرەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر تۆمار بکەن و مۆڵەتی ماتۆرسواری دەربهێنن، هاوکات هەر ماتۆرسوارێک مەرجی سەلامەتی نەبێت، نابێت کۆمپانیا دەرفەتی کاری پێبدات. بە پێچەوانەوە کۆمپانیا بەرپرسیار دەبێت، سەرپێچی سزا داراییەکانی ماتۆری نەناسراویش دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا.
دووەم: ئەو ماتۆرانەی لە ماوەی ڕابردوو بێ تابلۆ و تۆمارکردن لەلای كۆمپانیاكانی دلیڤەری کاریان کردووە و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆیان کردووە و سزای داراییان هاتۆتە سەر، بە ناسینەوەی لۆگۆی تایبەت بە کۆمپانیاکان، بەرپرسیارەتی کەمتەرخەمی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکان. دەكرێت كۆمپانیاكان بەشێوەی قیست سزای دارایی سەرپێچییەكانی ماتۆرسوارەكانیان بدەن لەماوەیەک كە درێژتر نەبێت لە 31- 12- 2025، سوودمەندیش دەبن لە بڕیاری ڕێژەی داشكاندنی پێبژاردنەكان كە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەرچووە، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو ڕێکكەوتە واتە لە ساڵی نوێی 2026، کۆمپانیاتان ڕووبەووی لێپرسینەوە یاسایی و ڕاگرتنی کارەکان دەکرێت.
سێیەم: كۆمپانیاكانتان پێویستە پابەند بن بە ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پێشینەیی بدرێت بە هاووڵاتیان بە گوێرەی بڕیار 172ـی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر بیانییەك لەلاتان كاری گەیاندنی خواردن بكات پێویستە نشینگەی (بەسەرنەچوو) هەرێمی كوردستان هەبێت و مۆڵەتی ماتۆرسواری هەبێت، هەروەها پێویستە ئەوانەی خواردن دەگوزانەوە بۆ ماڵان لەلایەن ئەمنی و پاشخانی تاوان بەڵگەنامەی بێتاوانی پێشكەشتان بكەن و لەناو دۆسیەیان پارێزراو بێت، بەپێچەوانەوە كۆمپانیا بەرپرسیاریەتیی یاسایی هەڵدەگرێت.
چوارەم: بۆ ڕەچاوكردنی میزاجی گشتیی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن لە ژینگە، پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ گەیاندنی خواردنی دلیڤەری بۆ گەڕەكەكانی ناوشار، ماتۆڕی كارەبایی و بێ دەنگ بەكاربهێندرێت و بەگشتیش ماتۆڕەكتن پێویستە لەڕووی دەنگەوە بێزاركەر نەبێ.
پێنجەم: بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان، پێویستە ماتۆڕسكیلەكان پابەندبن بە لەسەركردنی كڵاو و پۆشینی جلوبەرگی تایبەت، لەبەر بارودۆخی ئەمنی، هەر كۆمپانیایەك پێویستە جلوبەرگی تایبەت بەخۆی هەبێت و تەنیا ئەو ماتۆرسكیلانەی كار لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە دەكەن دەستیان بگاتە كڕینی ئەو جلوبەرگە و باجی تایبەت بەخۆیان لە یەخەیان بدەن كە ناوی سیانی و كۆدی كاركردنی كۆمپانیای تیا نووسرابێت، هەروەها دەبێت ماتۆرسكیلان پابەندی یاسا و ڕێساكانی لێخوڕینی سەلامەتی و ڕێگاوبان بن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستووری کاتیی سووریا ڕەتدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامێراکانی هاتووچۆ ڕووداوەکانی بەڕێژەی 50% کەمکردووەتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی فەرمانبەرانی گەرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکرێتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چین و ڕووسیا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا؛ لە قورئانی پیرۆز ناوی چەند پێغەمبەر هاتووە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستووری کاتیی سووریا ڕەتدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامێراکانی هاتووچۆ ڕووداوەکانی بەڕێژەی 50% کەمکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی فەرمانبەرانی گەرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکرێتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دکتۆرێکی دیاری هەولێر چوار کەس لە ماڵە خەزوورانی دەکوژێت