کاندیدێکی سەرۆکایەتی وەزیرانی کەنەدا هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی 100% بەسەر تێسلا دەکات

شەیری بکە لە:
کاندیدێکی سەرۆکایەتی وەزیرانی کەنەدا هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی 100% بەسەر تێسلا دەکات

کریستیانا فریلاند، وەزیری پێشووی دارایی کەنەدا

ئاڤا نیوز

وەزیری پێشووی دارایی کەنەدا و کاندیدی سەرۆکایەتی وەزیرانی کەنەدا پەیمانی داوە، سەرجەم ئەو بابەت و پرسانە بە ئامانج بکات کە بەلایەنی کۆشکی سپییەوە گرنگە، لە دیارترینیشیان پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا. 

لێدوانی فەرمی: کریستیانا فرینلاند، وەزیری پێشووی دارایی کەنەدا و کاندیدی سەرۆکایەتی وەزیرانی کەنەدا لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی سی ئێ ئێن ئاشکرای دەکات،

- پێشنیازی کردووە پێناسی گومرگی بە ڕێژەی سەدا 100 بەسەر هاوردەی سەرجەم مۆدێلەکانی تێسلا بەرزبکاتەوە. داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکات کە بەهۆی سیاسەتی بەرزکردنەوەی پێناسی گومرگی لە لایەن ترەمپەوە زیانیان بەرکەوتووە هەمان ڕێوشوێن بگرنە بەر.

- پێویستە وڵاتان ئەو کەرتانە بە ئامانج بگرن کە بەلایەنی دۆناڵد ترەمپەوە گرنگن، بە تایبەت بەرهەمە شیرەمەنییەکانی ویسکۆنسن، کە هاوردەکردنیان بۆ کەنەدا بە تەواوی ڕادەگرێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانت: فرینلاند تەمەنی 56 ساڵە و وەزیری دارایی کەنەدا بوو، هاوکات وەک جێگیری جەستن ترودۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا تاوەکو مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو کاری کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: