فیلمی ئیتاڵی A Dolce Villa بڵاودەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
فیلمی ئیتاڵی A Dolce Villa بڵاودەکرێتەوە

'پۆستەری فیلمی 'ئە دۆڵس ڤێلا'.

 

ئاڤا نیوز

فیلمی ئیتاڵی 'ئە دۆڵس ڤێلا' لە نێتفلێکس دەست بە نمایشدەکات. فیلمەکە کۆمیدیی و ڕۆمانسییە و مارک واتەرز کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئەم دەرهێنەرە بە فیلمە کۆمیدییەکانی ناوبانگێکی زۆری هەیە ئەکتەرانی بواری کۆمیدیا کاری لەگەڵدا دەکەن، لەوانە جیم کاردی.

چیرۆکی سەرەکی: فیلمی ئە دۆڵس ڤێلا، باسی کچی بازرگانێک دەکات کە دەچیتە گوندێکی ئیتاڵی و دەیەوێت لەو گوندە ڤێلایەکی کۆن نۆژەنبکاتەوە، باوکیشی بە دوای کچەکەیدا دەچێت بۆ ئەوەی پەشیمانی بکاتەوە و سامانەکەی بە هەدەر نەدار، بەڵام لە ئیتاڵیا چیرۆکە ڕۆمانسییەکان ڕوودەدەن.

زانیاریی زیاتر: سکات فۆڵی، ڤیۆلانتی پلاسیدۆ و مایا ڕیفیکۆ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕن. وابڕیارە ئەمشەو پێنجشەممە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: