حەماس: زمانی ‌هەڕەشە خزمەت بە ئاگربەستی غەززە ناکات

شەیری بکە لە:
حەماس: زمانی ‌هەڕەشە خزمەت بە ئاگربەستی غەززە ناکات

چەند چەکدارێکی حەماس. وێنە - AA

 

ئاڤا نیوز

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، حەماس پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و زمانی ‌هەڕەشەی نەتانیاهۆ و ترەمپ خزمەت بە ئاگربەست ناکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدوللەتیف قانووع، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:

- پابەندین بە جێبەجێکردنی ئاگربەست و پێویستە ئیسرائیلیش پابەند بێت بە ئاگربەست بۆ ڕۆژی شەممە ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان و ئاسانکاری کردن بۆ هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان.

-شاندی حەماس لە قاهیرەیە بۆ تاوتوێ کردنی ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئاگربەستی غەززە و ئەو ئاستەنگیانەی کە ئیسرائیل بۆ ئاگربەستەکە دروستی دەکات.

-زمانی هەڕەشە و تۆقاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل خزمەت بە جێبەجێکردنی ئاگربەست ناکات، بەڵکو ئاڵۆزی دەکات.

قووڵتر: هەریەکەلە نەتانیاهۆ و ترەمپ، هەڕەشەیان لە بزووتنەوەی حەماس کرد ئەگەر سەرجەم بارمتەکان تاوەکو ڕۆژی شەممە ئازاد نەکەن کەرتی غەززە دەکەنە دۆزەخ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: