براد پیت و جۆرج کلۆنی جارێکی دیکە بەیەکەوە دەردەکەونەوە

شەیری بکە لە:
وێنە: British GQ  - برادپیت و جۆرج کلۆنی

وێنە: British GQ - برادپیت و جۆرج کلۆنی

ئاڤا نیوز


هەردوو ئەستێرەی دیاری جیهانی سینەما برادپیت و جۆرج کلۆنی کاتێکی پڕ چێژ لەسەر شەقامەکانی نیویۆرک بەسەردەبەن لە وێنەگرتنی نوێترین فیلمیاندا بە ناوی Wolfs.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵانی ڕابردوودا ئەم دوو ئەستێرەیە بەیەکەوە لە چەند فیلمێکی دیکەی بە ناوبانگدا دەرکەوتوون، کە فیلمەکان بریتین لە ‏(Burn after Reading) ساڵی 2008 و (confessions of a Dangerous Mind) ساڵی 2002، لەگەڵ سێ فیلمی دیکە کە بەرهەمی کۆمپانیای ocean’s بوون لەنێوان ساڵانی 2001- 2007.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فیلمی Wolfs نووسین و دەرهێنانی ( جۆن واتس)ـە، پرۆژەیەکی زۆر گەورەیە و هەردوو ئەستێرەی دیاری سینەماش زۆر بە تامەزرۆییەوە ڕۆڵ دەگێڕن.

 

ئەمەش بزانە: سەرەڕای ئەوەی کە ساڵانێکە پیت و کڵۆنی بەیەکەوە دەرنەکەوتوون بەوە ناسراون کە دوور لە چاوی کامێراکان هاوڕێیەتییەکی زۆر جوان و ڕاستگۆیانە لەنێوانیاندا هەیە و بە دووبارە دەرکەوتنەوەیان لەم کارەدا زۆر دڵخۆشن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان