
دیمەنی کۆچبەران لەناو بەلەمی بچووک لە دەریا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەپێی یاسای نوێی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا داواکاریی ڕەگەزنامە بۆ ئەو کەسانە ڕەت دەکرێتەوە کە بە نایاسایی دەچنە ناو وڵاتەکەوە، بەتایبەت ئەوانەی بە بەلەمی بچووک دەچن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی بەریتانیا بە توندکردنی یاساکانی کۆچبەران وایکردووە ئەو کەسانەی بە بەلەمی بچووک دەچنە وڵاتەکەی ناتوانن ڕەگەزنامە وەربگرن، بەپێی یاسا نوێکان، ئەو کەسانەی بە نایاسایی دەچنە بەریتانیا یان بە گەشتێکی مەترسیدارەوە دەچنە بەریتانیا، بە شێوەیەکی گشتی ڕەگەزنامەی بەریتانیایان پێنادرێت، بێ گوێدانە ماوەی ژیانیان لەو وڵاتەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند: هەر کەسێک بێتە ناو وڵاتەکەمان بە "گەشتی مەترسیدار" واتە گەشتکردن بە بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە لە ناو ئۆتۆمبێل یان هەر ئامرازێکی دیکەی گواستنەوەدا لە پێدانی مافی مانەوە لە وڵاتەکەمان بێبەش دەبێت.
زانیاری زیاتر: ئەم بڕیارە نوێیە ڕۆژی دووشەممە بە کارمەندانی بەشی ڤیزا و کۆچبەرانی وەزارەتی ناوخۆ دراوە هەروەها پێیان وتراوە کە: هەموو ئەو کەسانەی کە پێشتر بە نایاسایی هاتوونەتە بەریتانیا و لە 10-2-2025ـەوە داوای ڕەگەزنامەی بەریتانیا دەکەن، بە شێوەیەکی سروشتی ڕەت دەکرێنەوە، بێ گوێدانە ئەوەی چەندە بە نایاسایی و ماترسیدار هاتوونەتە بەریتانیا.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی پەنابەرانی بەریتانیا و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار سەرکۆنەی ئەو کارەیان کردووە، ستێلا کریسی، پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران دەڵێت گۆڕانکارییەکان مانای ئەوەیە "پەنابەران بۆ هەمیشە بە هاووڵاتی پلە دوو دەمێننەوە".
بۆچی گرنگە: ئەنجوومەنی پەنابەرانی بەریتانیا پێشبینی کردووە کە بەپێی ئەم یاسا نوێیە، نزیکەی 71 هەزار پەناخواز ناتوانن ڕەگەزنامەی بەریتانیا وەربگرن بەمەش تاڕادەیەک لێشاوی کۆچبەران بۆ بەریتانیا کەمتر دەبێتەوە بودجەی کەمتر بۆ پەنابەران تەرخاندەکرت کە ئەرکی بەریتانیا سوکتر دەکات
باکگراوند: تەنها ساڵی رابردوو نزیکەی 37 هەزار کەس بە بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوەوە و لە فەڕەنساوە چوونەتە ناو بەریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا سەپاندنی باجی زیادە لەسەر ئەمریکا لادەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان بۆ ترەمپ: هەر هەڵەیەک دەتەوێت، بیکە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێكی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە بەپێ دەچێتە حەج
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سوودانی نووسراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کەرکووک دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای باسکردنی لە ئاڤا چیرۆکە ناخهەژێنەکەی خورماتوو کۆتاییهات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئوتۆمبێلێک لە کۆمپانیای ئیلۆن مەسک دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵقەی یەکەمی پڕۆگرامی ئەملا و ئەولا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنوور لە سنووری سلێمانی 21 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات
10 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا سەپاندنی باجی زیادە لەسەر ئەمریکا لادەبات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئوتۆمبێلێک لە کۆمپانیای ئیلۆن مەسک دەکڕێت
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف: زێلێنسکی داوای لێبوردنی لە ترەمپ کرد