هەواڵگری ئەمریکا: بەم نزیکانە ئیسرائیل هێرش بۆ سەر ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 شوبات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگری ئەمریکا هۆشداری دەدات لە هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ سەر ئێران.
وێنەگەورەکە: دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداری داوە لەوەی ئیسرائیل لە چەند مانگی داهاتوودا هێرشی پێشوەختە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، ئەمەش هەنگاوێکە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات .
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: بەپێی گوتەی بەرپرسانی ئێرانی ئەم هێرشەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە ئێستا لە لاوازترین کاتی خۆیدایە بەهۆی لاوازبوونی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا و هەوڵەکانی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی ئیسرائیل بیر لە دوو بژاردەی سەرەکی دەکەنەوە بۆ هێرشکردن، یەکەمیان ئەوەیە ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستی لە دەرەوەی ئاسمانی ئێران هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کە ئەمە مەترسی بۆ سەر فڕۆکە ئیسرائیلییەکان کەم دەکاتەوە، دووەمیان فڕۆکە ئیسرائیلییەکان دەچنە ناو ئاسمانی ئێرانەوە بە بۆمب هێرش دەکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئەمەش مەترسیدارترین بژاردەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ پزیشکیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە