کوڕە گەورەکەی بەشار ئەسەد لە مۆسکۆوە دەردەکەوێت

شەیری بکە لە:
کوڕە گەورەکەی بەشار ئەسەد لە مۆسکۆوە دەردەکەوێت

حافز بەشار ئەسەد، کوری بەشار ئەسەد. وێنە - ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

حافز بەشار ئەسەد، کوڕە گەورەی سەرۆکی پێشووی سووریا بۆ یەکەمجار لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی باوکی دەردەکەوێت و لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و تێلێگرام دوو هەژماری هەیە و خۆی خاوەنداریەتییان لێدەکات.

چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ لەمەوبەریش کوڕە گەورەی سەرۆکی پێشووی سووریا لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام پەیامێکی دوورودرێژی بڵاوکردەوە و باسی لە کۆتا ساتەکانی ڕووخانی دەسەڵاتی باوکی کرد، ڕەتیشیکردەوە باوکی لە دیمەشق هەڵهاتبێت.

بینرا و بیستراو: حافز بەشار ئەسەدی تەمەن 24 ساڵ، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرسیار لەسەر دوو هەژمار لە ئێکس و تێلێگرام دەکرێت کە ئایا ئەو هەژمارانە هی منن یاخوو نا؟.. پێمخۆش بوو ڕوونی بکەمەوە کە ئەوانە هەژماری منن و جگە لەو دوو هەژمارەش، هیچ هەژمارێکی دیکەم لە تۆڕی دیکەی کۆمەڵایەتیدا نییە".

ئەمەش بزانە: ڤیدیۆی کوڕەکەی بەشار ئەسەد کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، هاوکات بوو لەگەڵ یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەشدا پوتن پشتگیری مۆسکۆی بۆ هاوکاری دەسەڵاتی نوێی سووریا دووپاتکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: