ترەمپ و پووتین لەسەر دەستپێکردنی دیالۆگ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
ترەمپ و پووتین لەسەر دەستپێکردنی دیالۆگ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا ڕێککەوتن

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 


لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، پرسی وەستانی شەڕی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە لەگەڵ پووتین ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکی دوورودرێژ و بەبەرهەم"ـی هەبووە، هەردوولاش لەسەر دەستپێكردنی "دەستبەجێی" دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا ڕێککەوتوون.

 

- ترەمپ هەروەها ڕایگەیاند، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە سەردانی وڵاتانی یەکدی بکەن. ترەمپ ئەوەشی نووسیوە کە "هەر ئێستا" پەیوەندیی بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەکات و زانیاریی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پووتین پێدەدات.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لای خۆیەوە، کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا 'کرێملین' ڕایگەیاند، پووتین بە ترەمپی گوتووە "دانوستاندنی ئاشتییانە" بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا مومکینە. هەردوولاش کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە ئێستا کاتی ئەوەیە پێکەوە "کاری هاوبەش" ئەنجام بدەن.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: