بۆیەکەمجار پووتین پەیوەندی بە سەرۆککۆماری سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
بۆیەکەمجار پووتین پەیوەندی بە سەرۆککۆماری سووریا دەکات

سەرۆکی ڕووسیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی کۆشکی کرێملن ڤلادمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ئەنجامدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پووتین هیوای سەرکەوتنی بۆ شەرع خواست و پشتیووانی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا دەربڕی. 

 

بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەم پەیوەندی نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆک ڕووسیا و و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریایە بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لەو وڵاتە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  کۆشکی کرێملن ڕایگەیاندووە، پووتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ شەرع خواستووە لە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی بەردەم سەرکردایەتیی نوێی وڵاتەکە بۆ بەرژەوەندی گەلی سوریا.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی کۆشکی کرێملن، ڤلادیمێر پووتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی کردووەتەوە لە پشتیووانیکردنی یەک پارچەیی خاکی سووریا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: