وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەردانی ئۆکراینا دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەردانی ئۆکراینا دەکات

سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ تاوتوێ کردنی شەری ئۆکراینا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی کۆدەبێتەوە.

وێنە گەورەکە: سکۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا سەردانی  ئۆکراینا دەکات، ئەم سەردانەی بێسنت لە کاتێکدایە  ئیدارەی ئەمریکا هەوڵدەدات کۆتایی بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێت و هەوڵی بەدەستهێنانی  سامانە سرووشتییەکانی ئۆکراینا دەدات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''سکۆت بێسنت،  وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەنێرم بۆ ئۆکراینا بۆ ئەوەی چاوی بە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی بکەوێت و ئەم شەڕە دەبێت بە زووترین کات کۆتایی پێبهێنرێت''.

لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە دەستێوەردان لە سامانە سرووشتییەکانی ئۆکراینا بکات، چونکە زۆرترین هاوکاری ئێمەی کردووە، بۆیە دەبێت زۆرترین داهاتی هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: